سوپای توركیا: چه‌كدارانی په‌كه‌كه چیتر ناتوانن به‌رگری و شه‌ڕ بكه‌ن
فیكری ئیشیك وه‌زیری به‌رگریی توركیا، له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره له ماردین، باسی له گرنگی سه‌ربازی توركیا كرد بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاته‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها دڵنیای كردنه‌وه كه په‌كه‌كه كۆتایی پێدێت و ئه‌وانیش ده‌یبه‌نه‌وه.
ئیشك دانی به‌وه‌ش دانا چه‌ندین سه‌ربازی توركیا به‌ده‌ستی په‌كه‌كه كوژراون، به‌ڵام گوتی "چه‌ند شه‌هید ده‌ده‌ین، با بیده‌ین، له ئه‌نجامدا هه‌رگیز ئه‌م وڵاته بۆ تیرۆریست به‌جێ ناهێڵین و راده‌ستیان ناكه‌ین".
گوتیشی "سوپاس بۆ خوا كه ئێستا په‌كه‌كه گه‌یشتوه‌ته ئه‌و خاڵه‌ی ناتوانێت به‌رگری بكات و هه‌روه‌ها ناتوانێت شه‌ڕ بكات. دیاره ئه‌مه‌ش له سایه‌ی قاره‌مانیه‌تی سه‌ربازی توركه، كه به‌رده‌وام له‌شه‌ڕدان تا سه‌ربكه‌ون و دوژمنیش بشكێنن، ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵتانین و ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كه‌ین تا به‌كه‌مترین زیان لێی بێنه ده‌ره‌وه".
ئه‌م گوتانه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا له كاتێكدایه، كه رۆژانه میدیاكانی توركیا هه‌واڵی كوشتنی سه‌ربازه‌كانیان به‌ده‌ستی په‌كه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه. ته‌نیا دوێنێ له باكوور 3 سه‌ربازی توركیا كوژراون و له دوای هه‌وڵی كوده‌تاشه‌وه تاوه‌كو ئێستە 63 سه‌ربازی توركیا كوژراوه.
ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ تا وه‌كو ئێستا باكوور له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای توركیادا نییه.
bas news-
