پەكەكە لە ناوچەی عەزاز و ماری ھێرش دەكاتە سەر خەڵکی سڤیل

پەكەكە لە ناوچەی عەزاز و ماری ھێرش دەكاتە سەر خەڵکی سڤیل
لە ئاکامی ھێرشێکی چەكدارانی پەیەدە (باڵی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكە)، بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە ناوچەی عەزاز و ماری لە رۆژئاوای كوردستان، دوو کەس کوژران و حەفتی دیکەش بریندار بوون.


بەپێی راگەیەندراوێکی سوپای تورکیا، پەکەکە لە رۆژئاوای كوردستان ھێرشی کردووەتە سەر خەڵکی سڤیل.


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەكانی پەكەكە لە ناوچەی عەفرین و تەل رفاتەوە، ناوچەی عەزاز و ماری-یان تۆپباران کردووە و راشگەیەندراوە کە ھەشت ھاوەن لە ناوەندی شارەکە کەوتووەتە خوارەوە و بەھۆیەوە دوو کەس کوژران و حەفتی دیکەش بریندار بوون.


روونیش کراوەتەوە کە لە نێو بریندارەکاندا منداڵیش ھەن و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە کران.


bas news-
Top