ته‌رمی ڕۆژنامه‌نووسه كورده‌كه له شاری هه‌ولێر به‌خاك سپێردرا
به‌پێی گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه له‌گه‌ڵ ستافێكی ڕۆژنامه‌نه‌وانی له کەناڵی فەرەنسی یەک و دوو كاریكردووه و نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا ڕووماڵكردنی شه‌ڕی نێوان هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌ی مووسڵی كۆن له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی و چه‌ند سه‌ربازێكی عێراقی له خانوویه‌كدا بۆمبی چێنراوی چه‌كدارانی داعشیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه(19-6-2017) به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و كه‌سوكار و هاوڕێیانی ته‌رمی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه له گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د له شاری هه‌ولێر به خاك سپێردرا.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ڕۆژنامه‌نووس به‌ختیار حه‌داد شه‌هید بووه و دوو له ڕۆژنامه‌نووسی هاوكاریشی برینداربوونه هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی عێراقی كوژراون و برینداربوونه.
bas news-
