باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له سووریا: ئێران كوردانی سووریا تێك ده‌شكێنێ.. ئه‌مه‌ریكا پاشه‌كشه ده‌كات
(ڕۆبێرت فۆرد) كه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بووه له سووریا، به ڕۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه، سوپای ئه‌مه‌ریكا كوردان ته‌نیا بۆ شه‌ڕی داعش به كار ده‌هێنێت و پشتیوانیی ئه‌و هێزه ناكات له دژی ئێران و توركیا و، ڕایگه‌یاندووه ''ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كورداندا ده‌یكه‌ین ئه‌خلاقی نییه و هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه.''
(فۆرد) له ساڵی 2012 سووریای جێ هێشتووه، به‌ڵام هه‌ر به باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له سووریا مایه‌وه تا له 2014 ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
ئه‌و ئێستا لێكۆڵه‌ره له ناوه‌ندی شه‌رقولئه‌وست له واشنتن و مامۆستای زانكۆی ییڵیشه.
ئه‌و ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئاڵۆز و قه‌یراناویی سووریا ددان ده‌نێ به‌وه‌دا كه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی كردووه كه پێی وابووه، دواجار ڕژێمی سووریا سازش ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌یدا ده‌كه‌وێته گفتوگۆ و حكوومه‌تێكی كاتی پێك دێ.
(فۆرد) ده‌ڵێ ''پێم وا نه‌بوو ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی هه‌زاران چه‌كدار بۆ پشتیوانیی (ئه‌سه‌د) بنێرنه سووریا.''
گوتووشیه‌تی، له ساڵی 2013، ئه‌مه‌ریكا نه‌یده‌ویست حاكمی ڕژێم بگۆڕێ و ڕازی بوو به‌وه‌ی( به‌شار ئه‌سه‌د) له پهستهكهیدا بێنێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه پاش ئه‌وه بوو كه دانوستانه‌كانی ژنێف شكستیان برد، شكست به هۆی پشتیوانیی ئێران و شتیوانیی پێشبینی نه‌كراوی ڕووسیا و، گوتی ''لێره‌وه به دواوه ده‌ستم له كار كێشایه‌وه.''
(ئه‌سه‌د) ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی بردووه‌ته‌وه
(فۆرد) ئاشكرای ده‌كات كه (ئه‌سه‌د) ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی بردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ ''(ئه‌سه‌د) براوه‌یه. ئه‌و سه‌ركه‌وتووه، یان پێی وایه كه سه‌ركه‌وتووه. ڕه‌نگه له ده ساڵدا هه‌موو وڵات ببات، كه‌س نییه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كیمیایی و كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئاواره و په‌نابه‌ران و ناپاڵم، له ڕژێم بپرسێته‌وه. لێپێچینه‌وه نییه. ڕه‌نگه (ئه‌سه‌د) نه‌چێته پاریس و له‌نده‌ن، به‌ڵام كه‌سیش ناچێته دیمه‌شق تا به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بباته به‌رده‌م دادگای لاهای؟ كه‌س نییه. ڕه‌نگه ڕژێم هه‌ندێ كاتی بوێ تا درعا كۆنترۆڵ بكاته‌وه و دره‌نگ یان زوویش نۆره‌ی ئیدلب دێ. ڕووسیاییهكان هاوكاریی ده‌كه‌ن و ڕژێم ده‌چێته قامیشلۆ و له‌گه‌ڵ ئێران و توركیایش ڕێك ده‌كه‌وێ بۆ له‌نێوبردنی كورده‌كان.''
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌مه‌دا چ ده‌بێ كه داخۆ پشتیوانیی كوردان ده‌كات، (فۆرد) گوتی ''پێت وایه ئه‌مه‌ریكا ده‌چێ له قامیشلۆ شه‌ڕ ده‌كات؟''، ده‌شپرسێ ''بیستووتانه یان خوێندووتانه‌وه كه به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكایی گوتبێتی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌پارێزین؟ كاتێ داعش كۆتایی دێ.''
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كه كورد كردبێتیان ئه‌وه‌یه، بڕوایان به ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هه‌یه
ئه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه كوردانی ڕۆژئاوا ته‌نیا بۆ شه‌ڕی داعش به‌كار ده‌برێن و هیچ پشتیوانییه‌كی ئه‌مه‌ریكایان نییه و ڕایده‌گه‌یه‌نێ ''ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به كورد ده‌كرێ ته‌نیا گه‌مژه‌یی سیاسی نییه، به‌ڵكه مامه‌ڵه‌یه‌كی نائه‌خلاقییه.
ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ساڵاێكی زۆر كورده‌كانیان دژ به (سه‌ددام) به كار ده‌هێنا. پێت وایه مامه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی دیموكرات-په‌یه‌ده- و یه‌په‌گه‌دا جیاوازتر ده‌بێ له‌وه‌ی وه‌زیری پێشووتری ئه‌مه‌ریكا (هێنری كیسنجه‌ر) به‌رانبه‌ر به كوردانی عێراق كردی و ده‌ستبه‌رداریان بوو؟. ڕاشكاوانه ده‌ڵێم، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی پێیانگوتووم، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كه كورد كردبێتیان ئه‌وه‌یه، بڕوایان به ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هه‌یه.''
ئه‌مه‌ریكا دواجار به ناچاری پاشه‌كشه ده‌كات
باڵیۆزی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، له‌باره‌ی دۆخی سووریاوه پێی وایه، ئه‌مه‌ریكا دواجار به ناچاری له‌و وڵاته پاشه‌كشه ده‌كات، چونكه توانای هه‌ڵكشانی هه‌ژموونی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ئێرانی نامێنێ، هه‌روه‌ك چۆن له كوبنان و دواتر له سووریا پاشه‌كشه‌یان كرد.
ده‌رباره‌ی ستراتیژی كۆماری ئیسلامیی ئێران (فۆرد) ده‌ڵێ، ''هیلالی شیعی دروست كردووه و ناتوانرێت شكست به‌و ستراتیژه‌ی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بهێندرێ. هه‌ژموونی ئێران له ڕۆژئاوای سووریا و فڕگه‌ی دیمه‌شقه‌وه بره‌وی سه‌ندووه، پێوه‌ندی و هاوكارییه‌كانی تاران بۆ دیمه‌شقیش هه‌ر له‌و ڕێگایانه‌وه‌یه.''
(فۆرد) دانوستان و لێكنزیككردنه‌وه‌ی ڕژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆن به تاكه ڕێچاره ده‌زانێ بۆ شكستدانی هیلالی شیعی و ده‌شڵێ ''له ساڵی 2012ه‌وه ئه‌وه هێزه‌كانی ڕژێمن(ئه‌فغانی، ئێرانی و عێراقی) له‌سه‌ر سنووری سووریا - عێراق، نه‌ك هێزی كورد.''
ئێران هیلالی شیعی كێشاوه
باوه‌ڕی (فۆرد) وایه كه، نیازی ئێران ئه‌وه‌یه، ئۆپۆزسیۆنی سووریا شكست بدا و بۆ تاهه‌تایه له‌نێویان ببا. هه‌ڵبه‌ت له ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه. ئێران ده‌یه‌وێ ڕێگایه‌ك بكێشێ كه له ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه به‌ره‌و ڕه‌ققه و دواتر حه‌له‌ب و لوبنان و هه‌مووی پێكه‌وه گرێ بدات. ئه‌گه‌ر كوردانی سووریا خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانێكی یه‌كجاره‌كی و ئیدی فه‌رمان له دیمه‌شق وه‌ربگرێ، ئه‌گه‌رنا كورد تێك ده‌شكێندرێن و توركیایش دڵی پێی خۆش ده‌بێ، یارمه‌تیی ئێرانییه‌كانیش ده‌ده‌ن بۆ تێكشكاندنی كورد.''
ڕۆڵی (دۆناڵد تره‌مپ) له‌و هاوكێشه‌یه‌دا چ ده‌بێ؟، (فۆرد) له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ ''چه‌ند حه‌فته پێشتر له ڕوێژكارانی (تره‌مپ)ه‌وه گوێم لێ بووه كه به‌ر به هه‌ژموون ئێراندهگرێ، به‌ڵام نازانێ كه یارییه‌كه كۆتایی هاتووه. دره‌نگ كه‌وتن. (ئۆباما) وه‌ها بژارێكی بۆ (تره‌مپ) نه‌هێشتووه‌ته‌وه ئامانجه‌كان بێێته دی.''
kdp-
