محەمەد ئەحمەد : کازاخستان پشتگیری لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەکات
(د. محەمەد ئەحمەد بەرازی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''وڵاتی کازاخستان و کوردانی کازاخستان بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ دەوڵەتی کوردستاندان و دووپاتی دەکەنەوە، کە لە هەر کووچە و کۆلانێکی دنیادا بێت، ئەوان پاڵپشتی گەلی کورد و کوردستانن و کازاخییەکان بە ئەرێنی سەیری ئەم پرسە نەتەوەییە دەکەن.''
(د. محەمەد ئەحمەد بەرازی) گوتی: ''وڵاتی کازاخستان ئامادەیە بە هەموو شێوەیەک بۆ ڕیفراندۆم هاوکاریی کوردستان بکات بۆ ئەوەی ئەم ڕیفراندۆمە بە سەربەخۆیی بگات و گەلی کورد بە مافی ڕەوای خۆی بگات، چونکە مافێکی سروشتیی گەلی کوردستانە و ئێمەش، وەک کۆمەڵەی هیڤی، بە هەموو شێوەیەک ئامادەین ئەو شتەی پێویست بێت لە هەموو جێیەکی دنیادا هاوکاری بکەین.''
نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاسیای ناوەڕاست و کازاخستان گوتی: ''کۆمەڵەی هێڤی، کۆمەڵەیەکی ناحکوومییە، بەڵام فەرمانی کارگێڕیی لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دادی کازاخستان وەرگرتووە بۆ دوستایەتیی نێوان کوردستان و کازاخستان.''
kdp-
