محەمەد ئەمین پێنجوێنی: ئەوەی ویژدانی ھەبێت دژی سەربەخۆییی کوردستان نابێت

 	 محەمەد ئەمین پێنجوێنی: ئەوەی ویژدانی ھەبێت دژی سەربەخۆییی کوردستان نابێت
کەسایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان، (محەمەد ئەمین پێنجوێنی) دەڵێت، پێویستە ھەموو لایەنێک پشتگیری لە پرۆسەی ڕیفراندۆم بکەن، چونکە ئەوەی ویژدانی ھەبێت دژی سەربەخۆییی کوردستان نابێت، بۆیە ئەگەر یەکگرتوو بین، دەوڵەتانیش پشتگیریمان لێ دەکەن.

کەسایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان، (محەمەد ئەمین پێنجوێنی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پرۆسەی ڕیفراندۆم وەکو دەرفەتێکی مێژوویی بۆ کورد هەڵکەوتووە، بۆیە ھیوادارین ھەموو لایەنە سیاسییەکان پشتگیری لێ بکەن، بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بێنێت و ببێتە کارتێکی فشار بۆ ئەوەی ھەرکاتێک داوای جیابوونەوە و سەربەخۆییمان لە بەغدا کرد، بەکاری بێنین.''

(محەمەد ئەمین پێنجوێنی) گوتی: ''بڕوا ناکەم، کەسێک ویژدانی ھەبێت، کە بچیتە بەردەمی و پێی بڵێیت سەربەخۆییت دەوێت، یان لەگەڵ عێراق دەبیت، بڵێت سەربەخۆییم ناوێت.''

(پێنجوێنی) دەڵێت: ''ئەوەی بڵێت سەربەخۆییم ناوێت ھەڵەیەکی مێژوویی دەکات دەربارەی ویژدانی خۆی و میللەتی کورد.''

(پێنجوێنی ) ڕوونیشی کردەوە: ''ھەر میللەتێک مافی خۆیەتی لە ڕووی یاسایییەوە داوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بکات، بۆیە ئەگەر میللەتی کورد و لایەنەکان یەکھەڵوێست و یەکگرتوو بن، ئەو ڕیفراندۆمە سەرکەوتوو دەبێت و دەوڵەت و میللەتانیش پشتگیریمان لێ دەکەن.''
kdp-
Top