دەرماڵەی هاندانی مامۆستایان پێش جەژن خەرج دەكرێت
حەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند: "وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای لیستی ناوی مامۆستایانی بۆ مانگی 2 كردووە، بۆ ئەوەی كە دەرماڵەی هاندانی مامۆستایان پێش جەژن خەرج بكات، پێشتریش دەرماڵەی مانگی 12ی 2016 و مانگی یەكی 2017 خەرج كراوە".
بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، "لەگەڵ كۆتایی هاتنی وادەی تاقیكردنەوەكاندا دەرماڵەی هاندان بۆ مانگەكانی 3، 4، 5، 6 و 7 بۆ مامۆستایان خەرج دەكرێت".
باسنیوز
