دەرماڵەی هاندانی مامۆستایان پێش جەژن خەرج دەكرێت

 دەرماڵەی هاندانی مامۆستایان پێش جەژن خەرج دەكرێت
بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، وەزارەتی پەروەردەی داوای لیستی ناوی مامۆستایانی كردووە بۆ ئەوەی دەرماڵەی هاندانی مامۆستایان پێش جەژن خەرج بكرێت.

حەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند: "وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای لیستی ناوی مامۆستایانی بۆ مانگی 2 كردووە، بۆ ئەوەی كە دەرماڵەی هاندانی مامۆستایان پێش جەژن خەرج بكات، پێشتریش دەرماڵەی مانگی 12ی 2016 و مانگی یەكی 2017 خەرج كراوە".

بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، "لەگەڵ كۆتایی هاتنی وادەی تاقیكردنەوەكاندا دەرماڵەی هاندان بۆ مانگەكانی 3، 4، 5، 6 و 7 بۆ مامۆستایان خەرج دەكرێت".














باسنیوز
Top