د.تاریق گەری: هەڵوێستی سەرۆک بارزانی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ڕوونە پێویست ناکات کەس بەناوی ئەوەوە شیکردنەوە بکات

د.تاریق گەری: هەڵوێستی سەرۆک بارزانی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ڕوونە پێویست ناکات کەس بەناوی ئەوەوە شیکردنەوە بکات
د.تاریق گەردی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، "هەوڵەكان چڕدەكەینەوە بۆ ئەوەی لایەنە ناڕازییەكان لەهەرێمی كوردستان بڕوا پێبهێنین بۆ بەشداریكردن لەپرۆسەی ریفراندۆم، چونكە ئەمە پرسێكی نیشتمانی‌و گرنگە".



گەردی بۆ ماڵپەری گوڵان-ی گوتی: بڕیار لەسەر ڕیفراندۆم دراوە و لەسەر جەم ئەو ناوچانەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی وکردستانن ڕیفراندۆم دەکرێت، ئەمە تاكە رێگایە بۆ دیاریكردنی مافی چارەنووسی گەلی كوردستان، بۆیە لەچەند رۆژی ئایندەدا هەوڵەكان چڕدەكەینەوە بۆ گەیشتن بەئەنجامێكی باشتر لەبارەی ریفراندۆمەوە".

دەشڵێت: "ئەو پرسە پێویستی بەگفتوگۆی زیاتر هەیە تا لایەنە ناڕۆشنەكانی بۆ هەموو لایەك رۆشن بكرێتەوە، چونكە وەك بڕیاردراوە لەكاتی خۆی ریفراندۆم دەكرێت".



لەبارەی هەڵوێستی حکوومەتی عێراق و ئەو بەیاننامانەی بەناوی حکوومەتی عێراق لەسەر ڕیفراندۆم بڵاو دەکرێتەوە، د.تاریق دەلیت: "پێویستمان بەگفتوگۆو هەماهەنگی زیاتری ناوخۆیی لەو بارەوەو لایەنە عێراقییەكانیش هەیەو بەزوویی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی جدی لەسەر دەكەین".

ئەوەشی خستەروو، لەماوەی رابردوو هەندێک قسە و چەواشەکاری بەناوی سەرۆک بارزانی کراوە لێرەوە رایدەگەیەنین کە بارزانی نییەتی خۆی لەبارەی پرسی ڕیفراندۆمەوە بۆ ڕۆژنامەی فۆڕن پۆلیس ئاشکراکردووە و کەس بۆ نییە بەناوی ئەوەوە شیکاری هەندێک پرسی بکات.
Top