كەلار.. یاریدەدەرێكی پزیشك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

كەلار.. یاریدەدەرێكی پزیشك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
نێوەڕۆی ئەمڕۆ یاریدەدەرێكی پزیشك لە گەڕەكێكی شاری كەلار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.



ڕائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ڕاگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ 18/6/2017 تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی (ف.ا.ع) هێنراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار كە بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەست دابوو".



گوتیشی "ناوبراو تەمەنی 36 ساڵە و پیشەی یاریدەدەری پزیشكە و لە ماڵەكەی خۆیاندا لە گەڕەكی (بەردەسوور)ی شاری كەلارە و فیشەكێكی ناوە بەخۆیەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە".



ڕوونیشی كردەوە "بە گوتەی كەسوكارەكەی ئەو یاریدەرەی پزیشکە نەخۆشی دەروونیی هەبووە و هێزەكانی پۆلیس لەسەر ڕووداوەكە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە".
bas news-
Top