كەلار.. یاریدەدەرێكی پزیشك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ڕائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ڕاگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ 18/6/2017 تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی (ف.ا.ع) هێنراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار كە بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەست دابوو".
گوتیشی "ناوبراو تەمەنی 36 ساڵە و پیشەی یاریدەدەری پزیشكە و لە ماڵەكەی خۆیاندا لە گەڕەكی (بەردەسوور)ی شاری كەلارە و فیشەكێكی ناوە بەخۆیەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە".
ڕوونیشی كردەوە "بە گوتەی كەسوكارەكەی ئەو یاریدەرەی پزیشکە نەخۆشی دەروونیی هەبووە و هێزەكانی پۆلیس لەسەر ڕووداوەكە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە".
bas news-
