بەشێکی پەیمانگای تەکنیکی شەقڵاوە گڕی گرت
جوان رەفیق، قایمقامی شارۆچکەی شەقڵاوە، ڕاگەیاند: "چوار رۆژ لەمەوبەر ئاگر لە بەشی تۆماری پەیمانگای شەقڵاوە کەوتەوە، ئەگەرێکی زۆری ھەیە کە شۆرتی کارەبا بێت، ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، کە ئەو دیکۆمینتانەی بەلای ھاووڵاتییانەوە گرنگ بێت، زیانێکی ئەوتۆی پێ نەگەیشتووە".
قایمقامی شارۆچکەی شەقڵاوە، ئەوەشی خستەڕوو "لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی ڕوودانی ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە، ھەر بۆیە تا ئەوکاتەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرنەچێت ناتوانن ھیچ شتێک لەسەر ئەو بابەتە بخەنە ڕوو".
لە رێککەوتی 14/6/2017 ئاگر لە بەشی تۆماری پەیمانگای تەکنیکی شەقلاوە کەوتەوە، بەڵام بەھۆی تاقیکردنەوەکانەوە کەمتر لە میدیاکان، باسی لێوەکرا.
bas news-
