له دوای ریفراندۆمه‌وه پەكەكە بێ هێز نەبووە
مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر سه‌ركرده‌ی پێشووی مه‌هه‌په و یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی له پروپاگنده‌ی ریفراندۆم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌خێر سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ست هێنا، ئاماژه‌ی دا كه له دوای ریفراندۆمه‌وه زۆرترین سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ئاكشه‌نه‌ر له كاتی به‌شداریكردنی له ئێواره‌خوانێكدا كه به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان رێك خرابوو له شاری بۆرسه، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی "له دوای ریفراندۆمه‌وه تاوه‌كو ئێستە 63 سه‌ربازی توركیا به ده‌ستی هێزەكانی په‌كه‌كه كوژراون، له كاتێكدا به‌ڵێنیان دابوو كه دوای ریفراندۆم شتێك نامێنێ له توركیا به‌ناوی تیرۆر".
شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا لاواز بووه، به‌ڵام بوونی په‌كه‌كه له ناوچه كوردییه‌كان به‌رده‌وامە، به دانانه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو سه‌ربازانی توركیا ده‌كه‌نه ئامانج. هه‌روه‌ها له دوای ریفراندۆمیشه‌وه توانیویانه هه‌لیكۆپته‌رێكی توركیا تێبشكێنن.
bas news-
