گه‌رمیان.. سێ ڕۆژه خۆڵ و خاشاكى هاووڵاتیان فڕێنه‌دراوه
محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هاووڵاتیانى سنوورى گه‌رمیان، 19 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان یاداشتێكمان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌ن كردووه بۆئه‌وه‌ى له زووترین كاتدا كێشه‌ى كۆنه‌كردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكى شارۆچكه‌كانی سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان چاره‌سه‌ربكه‌ن كه ماوه‌ى سێ ڕۆژه بووه‌ته كێشه بۆ بازار و كۆڵانه‌كان".
گوتیشی: "كۆنه‌كردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك له سنووره‌كه‌دا بووه‌ته هۆى ناڕه‌زایی هاووڵاتیان و ده‌بێته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی، ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ی ئاودانى هه‌موو باخچه‌كانى سنووره‌كه له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌یه كه به‌وكاره هه‌ڵده‌ستێت".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى كه‌لار له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه به‌هۆى كۆتاییهاتنى ماوه‌ى گرێبه‌ستى كۆمپانیاى پاككه‌ره‌وه‌ى شار، پاشماوه‌ى ماڵان و شوێنه گشتییه‌كان وه‌كو پێویست هه‌ڵنه‌گیراوه.
bas news-
