مووسڵ.. داعش نزیکەی ٩٠ھەزار خەڵک وەکو درع بەکار دێنێت
(ھاشم بریفکانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "لەئێستادا شەڕ لەگەڕەکی شیفا لەلای ڕاستی شاری مووسڵ بەردەوامە و٤٠% ئەو گەڕەکە ڕزگارکراوە، دواتر نزیکەی حەوت گەڕەک دەمێنێت کە ڕوبەرەکەی نزیکەی ٦کم دەبێت، بەڵام ئەو گەڕەکانە کە بەمووسڵی کۆن ناسراوە خانووەکانی زۆر کۆنن و گەڕەکەکانیشی زۆر تەسکن، بۆیە شەڕکردن لەو گەڕەکانە زۆر زەحمەتە.
(بریفکانی) گوتیشی، "جگەلەوەش داعش نزیکەی٩٠ھەزار کەسی گەمارۆ داوە و وەکو درع بۆخۆی بەکاریان دێنێت و ڕێگەنادات ڕابکەن، ئەمەش بۆ ئەوەی ھێزە عێراقیەکان نەتوانن پێشڕەوی بکەن، بۆیە ڕەنگە تادوای جەژنی رەمەزان نەتوانن مووسڵ بەتەواوەتی ڕزگار بکەن.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دهشڵێ، "ھەر یەکە لە گەڕەکەکانی فارووق و سادە و ساعە و بابلتۆپ و حافیزە و مەیدان بابولسیج ماوە، کە دەکاتە کەمتر لە٥%مووسڵ لەدەستی داعش ماون و نزیکەی ٥٠٠بۆ٧٠٠ تیرۆریستی داعش لەناو مووسڵ ماون کە زۆرینەشی بیانی و خۆکوژن، بۆیە تاوەکو نەکوژرێن ناتوانن ڕابکەن، چونکە گەمارۆ دراون.
kdp-
