سەرکردایەتیی یەکێتی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری پشتیوانیکردنی لە ڕیفراندۆم دا
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە 18/6/3017دا، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتیی حزبەکە، بڕیاری پشتیوانیکردن لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دراوە.
لەمبارەیەوە میدیاکانی سەر بە یەکێتی بڵاویان کردەوە کە چەند پرسێک تاوتوێ کراوە، لەو چوارچێوەیەشدا پرسی ڕیفراندۆم و لەمبارەیەوە ڕاگەیاندراوە: ”یەکێتی خەبات بۆ سەرجەم پرسە نەتەوەییەکان بکات و نوێنەری خۆی بۆ کۆمیتەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەستنیشان بکات“.
باسنيوز
