سەرکردایەتیی یەکێتی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری پشتیوانیکردنی لە ڕیفراندۆم دا

 سەرکردایەتیی یەکێتی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری پشتیوانیکردنی لە ڕیفراندۆم دا
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، بڕیاری دا، پشتیوانی لە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکات.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە 18/6/3017دا، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتیی حزبەکە، بڕیاری پشتیوانیکردن لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دراوە.

لەمبارەیەوە میدیاکانی سەر بە یەکێتی بڵاویان کردەوە کە چەند پرسێک تاوتوێ کراوە، لەو چوارچێوەیەشدا پرسی ڕیفراندۆم و لەمبارەیەوە ڕاگەیاندراوە: ”یەکێتی خەبات بۆ سەرجەم پرسە نەتەوەییەکان بکات و نوێنەری خۆی بۆ کۆمیتەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەستنیشان بکات“.













باسنيوز
Top