وەزارەتی پەروەردە پشووی جەژنی رەمەزانی راگەیاند

 وەزارەتی پەروەردە پشووی جەژنی رەمەزانی راگەیاند
ئەمڕۆ یەکشەممە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەدەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پشووەکانی تاقیکردنەوەی پۆڵەکانی 9 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی لە رۆژانی جەژنی ڕەمەزان راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18/6/2017 سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتاییمان داناوە و بە پێی ئەو خشتەیە ھەر ڕۆژێکی پشوو ھەبێت ئەوا تاقیکردنەوەکان دوا دەخرێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی کە جەژنی ڕەمەزان دەکەوێتە ناو تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پۆلەکانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەییەوە، بەو ھۆیەشەوە نۆ تا 10 ڕۆژ پشوو دەبێت، دوای تەواوبوونی پشووەکانی جەژن ئەو 2 تاقیکردنەوەی کە دەمێنێتەوە، دەکرێت".

تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی 9ی بنەڕەتی لە 14/6/2017 دەستی پێکرد، ھەروەها تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەییش 15/6/2017 دەستی پێ کرد.












باسنیوز



باسنیوز
Top