ماوەت.. 9 کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسییەوە دەستگیر دەکرێن

 ماوەت.. 9 کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسییەوە دەستگیر دەکرێن
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە لە قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، 9 کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسییەوە دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2017/6/18 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە ، تێیدا ھاتووە: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە دوو چالاکیی جیاوازدا، 9 کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسییەوە دەستگیر کراون".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھێما بۆ ئەوەش کراوە، کە دەست بەسەر یەک تاپڕ، یەک بلاجکتۆر و پێنج تۆڕی ماسی گرتندا گیراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، کە سەرجەم دەستگیرکراوەکان و دەست بەسەرداگیراوەکان بۆ وەرگرتنی لێپێچینەوە، ڕادەستی یاسا کراون.













باسنیوز
Top