وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمریکا 200 ملیۆن دۆلار دەداتە وەزارەتی پێشمەرگە

 وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمریکا 200 ملیۆن دۆلار دەداتە وەزارەتی پێشمەرگە
بەرپرسی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمریکا ڕەزامەندی دەربریوە بۆ خەرجکردنی قەرز بۆ عێراق و لەو بارەوە پشکی وەزارەتی پێشمەرگەش دەدرێت.



عەمید ڕوکن هەژار عومەر، بەرپرسی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە گوتی: ئیدارەی ئەمریکا ڕازی بووە لەسەر 200 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەو پارەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەیە کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە نێوان ئیدارەی ئەمریکا و عێراق کراوە و بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئەمریکا بڕی دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار قەرز دەداتە سوپای عێراق و لەو بڕە پارەیەش پشکی هێزی پێشمەرگەی تێدایە بۆ ئەوەی چەکی ئەمریکی پێ بکڕدرێت و پێداویستیی تەواوی هێزێکی نێودەوڵەتی پێ ئامادە بکرێت".


ئەوەشی خستەڕوو، "لەو بڕە پارەیە دەبێ دوو لیوای هێزی پێشمەرگە مەشق و راهێنانیان پێ بکرێت و تەجهیز و تەسلیح بکرێن".


لەبارەی پرۆتۆکۆلی (هەولێر - واشنتۆن)، عەمید هەژار دەڵێت: "موژدە بە خەڵکی کوردستان دەدەن لەبارەی پرۆتۆکۆلی هەولێر و واشنتۆن لەم ڕۆژانە ئەو موژە بە خەڵکی کوردستان دەدرێت".




باسنیوز
Top