ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی سەردانی کوردستان دەکات

 ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی سەردانی کوردستان دەکات
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی سەردانی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.



بەپێی هەواڵێکی (ئەلعەرەب تودەی)، کە زانیارییەکانی لە ”سەرچاوەی بەرپرس“ وەرگرتووە، لە کاتێکی داهاتوودا، ئەحمەد ئەبولغێت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لەسەر داوای ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.



بەپێی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە، ئەحمەد ئەبولغێت لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەکات.



تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمیی هەرێمی کوردستان ئەو سەردانەی ئەبولغێتی پشتڕاست نەکردووەتەوە.



لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.




باسنیوز
Top