ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ دەبێتەوە
کۆبوونەوەکە، بڕیارە کاتژمێر 11ـی سەربەلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 18.6.2017 لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوە بچێت.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کۆ بووەوە و دواتر بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو دوو پرسە، کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی شەممە 17.6.2017 دواخرا.
بەهۆی هێنانەوەی تەرمی هاوسەری عومەر دەبابە، دامەزرێنەرێکی یەکێتی، کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممە دواخرا بۆ ئەمڕۆ (یەکشەممە).
باسنیوز
