پێشمه‌رگه هێرشێكی داعشی له‌سنوری خورماتوو تێك‌شكاند
عه‌بدوڵا بۆر فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خورماتوو راگه‌یاند، كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار خۆكوژی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گای فه‌وجی چواری لیوای شانزه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی خورماتوو جێگیرن.
وتیشی "چه‌كداره‌كانی داعش له‌چوار خۆكوژ پێكهاتبوون و چووبونه ناو بیناكه‌وه".
عه‌بدوڵا بۆر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌قه‌یان له خۆكوژه‌كان كردووه‌و خۆكوژه‌كانیش خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌و ته‌رمه‌كانیان له‌به‌رده‌ست پێشمه‌رگه‌دایه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێرشه‌كه‌ی داعش تێكشكێنراوه‌و فه‌رمانده‌یه‌كی پیشمه‌رگه به‌ناوی نه‌ورۆز عه‌لی عه‌باس به‌سوكی برینداربووه.
له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا ئه‌مه سێ یه‌م هێرشی چه‌كدارانی داعشه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سنوری خورماتوو، سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیش تێكشكێنراون.
خه‌ندان
