پۆلیسی سلێمانى: له‌سه‌ر ده‌مه‌قاڵه كه‌سێك به چه‌ك ته‌قه‌ى كرد
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دوو كه‌س له گه‌ڕه‌كى سابوونكه‌رانى شارى سلێمانى بوو به ده‌مه‌قاڵه‌یان، دواتر یه‌كێكیان ئه‌وى دیكه‌ى به فیشه‌ك بریندار كرد و هه‌ڵهات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه برینداره‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كردووه، گوتیشی :" ئێستا بارى ته‌ندروستى جێگیره".
گوته‌بێژى پۆلیسی سلێمانى، گوتیشی :" برینداره‌كه گوته‌ى لێوه‌رگیراوه، باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه‌ى لێكردووه، مۆڕه‌ى لێكردووه، ئه‌میش پێی گوتووه بۆ مۆڕه‌م لێ ده‌كه‌ى، دواتر ده‌مه‌قاڵه دروست بووه و ته‌قه‌ى لێكردووه".
پۆلیس په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و به‌دواى تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت.
bas news-
