پهلهمانتارێكى كورد: نه‌رمى نواندنهكهى سه‌رانى حه‌شدى شه‌عبی گوماناوین
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌م ڕۆژانه‌ى دواییدا لێدوانى هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبی نه‌رم بووه، به‌ڵام ئه‌وه گوماناوییه، چونكه ئه‌وان هه‌رچیان له‌ده‌ست بێت بۆ تێكدانى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان ده‌یكه‌ن.
سیروان عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌یاند : " له‌وه‌ته‌ى ئێمه له به‌غداین به‌رده‌وام له بۆنه و بێ بۆنه‌كاندا سیاسه‌تمه‌داره‌كان و به‌شێك له سه‌ركرده دیاره‌كانى عێراق زۆر به‌توندى لێدوانییان له دژى هه‌رێمى كوردستان داوه، كه چی چه‌ند ڕۆژێكه ده‌بینم هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبی له لێدوانه ڕۆژنامهوانییهكانیاندا نه‌رمى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌نوێنن".
جه‌ختی كرده‌وه، كه ئه‌وه جێگه‌ى گومانه، گوتیشی :" پێموایه ئه‌وه‌ش پیلانێكى دیكه‌یانه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رى ئێمه گرێ بده‌ن و له‌ولاشه‌وه گورزێكى دیكه‌مان لێ بده‌ن".
ده‌شڵێت :" به‌دڵنییایه‌وه ئه‌وان چاویان به هه‌ریمى كوردستان و به‌سه‌ربه‌رزى و سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌دا هه‌ڵنایه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیشیان بێت بۆ تیكدانى ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئێستاى كوردستان ده‌یكه‌ن، ده‌بێت ئێمه زیاتر وشیاربین، چونكه ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم بۆ ئه‌وه نیه لایه‌نێكى سیاسیی ڕێژه‌ى كوردسى له په‌رله‌ماندا زیاد بێت، به‌ڵكوو بۆ ئیراده‌ى گه‌ل و دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردستانه".
سیروان عه‌بدوڵا، پێىوایه، كوردستان هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ به‌غداددا نه‌ماوه، ڕه‌خنه له‌وانه‌ش ده‌گرێت كه ده‌ڵێن ئیستا كاتى ڕیفراندۆم نییه، گوتیشی :" بارزانى و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بڕیارێكى حه‌كیمانه‌یان داوه، چونكه عێراق ئه‌گه‌ر به‌هێزتر ببێت، ئه‌وا به‌دڵنییایه‌وه ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه".
bas news-
