سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای مەدا دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای مەدا دەكات



ئەمڕۆ شەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فەخری كەریم سەرۆكی دەزگای مەدای میدیا و رۆشنبیری و هونەری عێراقی كرد. لە دیدارێكدا باس لە هەڵوێست لە هەمبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و پرسەكانی چوارچێوەی بەشداریكردن و تەوافوقی نیشتمانی لە عێراق كرا.


لە دیدارەكەدا بارزانی دووپاتی كردەوە كە ریفراندۆم مافی گەلی كوردە و دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمیش پێویست دەكات لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا و سەرجەم لایەنە پەیوەندارەكان دانوستان بكرێت كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ناوەند و هەرێم چارەسەر بكرێت.


بارزانی ستایشی یەكریزی پارتە كوردستانییەكانی كرد سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە وادەی خۆی كە لەسەری رێككەوتوون. ئاماژەی بەوەش كرد كە گفتوگۆكان و رێكارەكان لە رۆژانی داهاتوودا رێگەی خۆی دەگرێ بۆ پتەوكردنی ئەو یەكگرتوویی و بەشداریكردنەی هەموو لایەك لە بەدیهێنانی مافی چارەی خۆنووسی بۆ گەلی كوردستان.


لە كۆتایی دیدارەكەدا جەخت لەسەر چارەسەركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ كرایەوە و ئەنجامدانی گفتوگۆ و دانوستانی پەیوەست بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و كاركردنی پێكەوە بۆ ریشەكێشكردنی داعش و تیرۆر لە سەرتاسەری عێراق.

bas news-
Top