11 هەزار خانەوادە گەڕاونەتەوە شنگال

11 هەزار خانەوادە گەڕاونەتەوە شنگال

مەحما خەلیل قایمقامی شنگال رایگەیاند تا ئێستە زیاتر لە 11 هەزار خانەوادەی ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچە رزگاركراوەكانی شنگال. داواشی كرد ناوچە رزگاركراوەكانی ژێر دەستی داعش ئاوەدان بكرێنەوە.


مەحما خەلیل راگەیاند كە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە، رۆژانە 50 تا 100 خانەوادە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ناوچە رزگاركراوەكان و تاكو ئێستەش 11 هەزار و 25 خانەوادە گەڕاونەتەوە، لەوانەش 600 خانەوادەی ناو شاری شنگالن.


قایمقامی شنگال داواشی لە حكوومەتی هەرێم و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە ناوچە رزگاركراوەكان ئاوەدان بكرێنەوە بۆ ئەوەی ئاوارەكانی دەستی داعش، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.


مەحما خەلیل گوتی تا ئێستە حكوومەتی عێراق هیچ جۆرە هاوكارییەكی پێشكەش بە ئاوارەكان نەكردووە، ئەوەی كراوە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك رێكخراوی نێودەوڵەتی بووە و هەندێك رێكخراوی دیكەش ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە هاوكاری بكەن.
bas news-
Top