فازڵ میرانی : ده‌رگا به‌ڕووی گۆڕاندا داناخه‌ین
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ ئێمه ته‌قدیری بارودۆخی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین و ده‌شڵێ پارتی و یه‌كێتی ده‌رگا به‌ڕووی گۆڕاندا داناخه‌ن.
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ(كوردستان 24)رایگه‌یاند: "ئێمه ته‌قدیری بارودۆخی براده‌رانی گۆڕان ده‌كه‌ین له گه‌رماوگه‌رمیی كۆچیی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا و پێشهاته تازه‌كان، ئومێده‌وارین هه‌مووان پشوو درێژبین و ئه‌وه‌ی له‌خه‌ڵكی تری قبوڵی ده‌كه‌ین با له یه‌كدی قبوڵی بكه‌ین".
گوتیشی: "پارتی و یه‌كێتی ده‌رگا به‌رووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا داناخه‌ن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هیواداریشین گۆڕانیش ده‌رگامان به‌ڕوودا دانه‌خات".
bas news-
