پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بە کونسووڵخانەی چین راگەیاندرا
(هێمن هەورامی) بە کونسووڵی چینی ڕاگەیاند، (سەرۆک بارزانی) ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی چین دەکات و خۆی بە هاوبەشی ئەو خەمە دەزانێت کە لە ئەنجامدانی وەها کارێکی تیرۆریستیدا قوربانیی لێ بکەوێتەوە، بۆیە لێرەوە بە گەل و حکومەتی چین دەڵێین، ئێمە لە خەمەکانتان تێدەگەین و هاوبەشی خەمتانین، چونکە گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان بە هاوبەشیی هاوپەیمانانمان لە کۆتایی تێکشکاندنی ئەو مەکینەدان، کە تیرۆر بەرهەم دەهێنێت و دنیای ئازادی پێ دەترسێنن.
بەشێکی دیکەی قسەکانی (هێمن هەورامی) گەیاندنی ئەو پەیامەی (سەرۆک بارزانی) بوو، کە تێێدا زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە هەموو ئاستەکاندا دووپات کرایەوە.
(تان بانگلین لین)، کونسووڵی گشتیی چین لە هەولێر، زۆر زۆر سوپاسگوزاری ئەم بەسەرکردنەوە و پەیامی هاوخەمییەی (سەرۆک بارزانی) بوو، ڕایگەیاند، ئەمە بۆ وڵاتەکەمان مانای گەورە و تایبەتی هەیە و هیوای خواست کوردستان هەمیشە لە گەشەسەندن و پێشکەوتن و ئارامیدا بێت
kdp-
