هێمن هەورامی و بەرپرسی یەكێتی ئەوروپا لە كوردستان كۆبوونەوە
دیدارەكەی هەورامی و كلاریس لە نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچووە و تیایدا گفتوگۆیان لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كردووە.
لەمبارەیەوە هەورامی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی "لەگەڵ خاتوو کلاریس زۆر بە وردی بیرورامان ئالوگۆڕ کرد لەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە و کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و پرۆسەی ریفراندۆم و پێشنیار و بۆچوونەکانی پارتی لەسەر پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و پەرەسەندنە هەر هەرێمایەتییەكان".
بە كۆی بڕیاری لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، بڕیارە رۆژی ٢٥ی ئەیلوولی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەبچێت.
باسنيوز
