مامۆستایەكی زانکۆ: هەماهەنگیی لایەنە سیاسییەکان کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ڕیفراندۆم دەبێت

 مامۆستایەكی زانکۆ: هەماهەنگیی لایەنە سیاسییەکان کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ڕیفراندۆم دەبێت
مامۆستایەكی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ڕای دەگەیەنێت، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان بەشداری لە ڕیفراندۆمدا بكەن و هانی خەڵك بدەن، بۆ ئەوەی بەشداری لەو پرۆسەیەدا بكەن.

عەبدلحەكیم خەسرەو، مامۆستای زانستی سیاسی ڕایگەیاند: "هەماهەنگیی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لەم قۆناغەدا كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پرسی ڕیفراندۆم دەبێت، هەربۆیە پێویستە هەموو هێزە سیاسییەكان بەشداری لە پرسی ڕیفراندۆمدا بكەن و هانی خەڵك بدەن تا بەشداری تێدا بكەن، چونكە ڕیفراندۆم پرسێكی نیشتمانی گرنگ و چارەنووسسازە".

دەشڵێت، سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەی خۆی بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ناردووە، كۆمیسیۆنیش ڕێكارەكانی خۆی جێبەجێ دەكات، هەر بۆیە بانگەشە و شێوازی بانگەشەكانیش دواتر دەردەکەون".

ئەو مامۆستایە پێی وایە، كە قسەو گفتوگۆكانی ئێستای میدیاكان، لەسەر پرسی ڕیفراندۆم كاریگەریی نەرێنی زۆری نییە، چونكە ئێستا سەرەتای قۆناغەكەیە و شتێكی ئاساییە، هەر بۆیە ڕیفراندۆم پرسێكە، دەكرێت هەموو هۆكار و مەترسی و ئەو قسە و گفتوگۆ و پرسیارانەی لەلای خەڵكن، بێنە ناو هۆیەكانی ڕاگەیاندنەوە و گفتوگۆیان لەسەر بكرێت، بەڵام دواتر كە گەیشتینە قۆناغێكی دیكە، دەبێت ئەو بەیان و هەنجەت و بیانوانەی هەبوون، ببنە پاڵپشت و هاندانی سەرەكی بۆ خەڵك و لایەنە سیاسییەكان هەموویان لە یەك چوارچێوەدا بەشدار دەبن".













باسنیوز
Top