د. عەرەفات ستونی : بەرەیەک لە عێراق و کوردستان بە ئامانجی ساردکردنەوەی خەڵک لەسەر ڕیفراندۆم پێکهاتووە

د. عەرەفات ستونی : بەرەیەک لە عێراق و کوردستان بە ئامانجی ساردکردنەوەی خەڵک لەسەر ڕیفراندۆم پێکهاتووە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا نەیارانی سەربەخۆیی کوردستان لە عێراق، هەڵمەتێکی چڕیان دژی ڕیفراندۆم دەست پێ کردووە و ”بەشێک لە میدیاکانی کوردستانیش لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدان“.







د.عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، ڕاگەیاند: پێشووتر ئەو پەرلەمانتار و سیاسەتمەدارانەی عێراق کە خۆیان بۆ بەرەی دژە کوردستان یەکلا کردبووەوە، لە ڕاگەیاندنی عێراقییەوە پەیامەکانیان دەگەیاند، ئێستا بەپێچەوانەوە ڕاگەیاندنی کوردستان ئەوانەی خۆیان بە ئەھلی دەزانن و ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕانیش، بوونەتە بڵنگۆی گواستنەوەی ئەو دەنگانە، واتە بزووتنەوەی گۆڕان پێی وایە ھەنگی لە قڕۆڵی دار دۆزیوەتەوە، دەگەڕێت بەدوای ئەوانەی دەنگی نەیارانەیان لەدژی ڕیفراندۆم ھەیە، ئەوان تەنیا بۆ ئەوەی دژایەتیی پرسی ڕیفراندۆم بکەن، پەنا دەبەنە بەر قسەی سەرجەم ئەو پەرلەمانتار و سیاسەتمەدارانەی عێراق کە لەدژی خەڵکی کوردستانن".







دكتۆر عەرەفات کەرەم ئاماژەشی بەوە کرد کە هەڵمەتەکە تا دێت چڕتر دەکرێتەوە و گوتی: ”ئامانجەکەی دیارە، بەرەیەک لە عێراق و کوردستان یەکیان گرتووە بەئاراستەی ساردکردنەوەی خەڵک لە پرسی ڕیفراندۆم، لەھەمان کاتدا گومان دەکرێت لەیەکاتدا ھێرشی راگەیاندنی راگەیاندنی عێراق و بەشێک لە راگەیاندنەکانی کوردستان ھاوتاکراوە بۆ چرکردنەوەی ھێرشکردنە سەر پرسی ڕیفراندۆم ئیستاش ئەم ھەڵمەتە لە راگەیاندنی عێراقی چڕکراوەتەوە.

















باسنیوز
Top