وەزارەتی پەروەردە: ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی وڵاتن بە مەرج مۆڵەتیان پێ دەدرێت
سامان سیوەیلی، گۆتەبیژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: ساڵانە لە وەزارەتی پەروەردە لە دەسپێكی پشووی هاویندا بۆ بەرچاوڕوونیی مامۆستایان لەسەر وەرگرتنی مۆڵەت ڕێنمایی دردەكات، هەر بۆیە ئەو بڕیارەی كە 15.6.2017 جەختكردنەوەیە لەسەر ئەو چەند خاڵەی تێیدا هاتووە، چونكە ماوەیەك پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاو كرایەوە كە گوایە وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی بێ مووچەی ڕاگرتووە، بەڵام دەركردنی ئەوە ڕێنماییە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە مۆڵەت ڕانەگیراوە".
لەسەر مۆڵەتی بێ مووچە بۆ ئەو مامۆستایانەی كە لە دەرەوەی وڵاتن، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت، "نوێكردنەوە و درێژكردنەوەی مۆڵەت بۆ ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی وڵاتن، لە ڕێگای بریكارەوە ناكرێت، جگەلە یەك حاڵەت تەنیا ئەگەر ئەو مامۆستایە نەخۆشییەكی وەهای هەبێت، كە ڕێگری لە گەڕانەوەی بۆ كوردستان بكات، لەو كاتەشدا دەبێت ڕاپۆرتی پزیشكی ئەو وڵاتە لەڕێی نوێنەرایەتیی هەرێمەوە ڕەوانەی كوردستان بكات، هەروەها لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستانەوە پشتڕاست بكرێتەوە، لەو كاتەشدا بریكارەكەی دەتوانێت مامەڵەی مۆڵەتی مامۆستاكە ڕایی بكات".
ئەوەشی خستەڕوو، "كە پچڕاندنی مۆڵەت مۆڵەتی مامۆستایان لە دەستی وەزیری پەروەردە دایە".
باسنیوز
