نووسەرێكی تورك: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژانی لەدایكبوونی دەوڵەتێكی نوێی لێیە
نووسەرێكی تورك لە وتارێكدا ئاماژە بەو هۆكارانە دەكات كە وایان لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووه لەم كاتەدا پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بێنێتە ڕۆژەوە و دەست بە پرۆسەی راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان بكات.
نیهات عەلی ئۆزجان نووسەرێكی توركیایە و وتارێكی بە ناوی (بارزانی و ریفراندۆمی سەربەخۆیی) لە رۆژنامەی (میللیەت)ی توركی بڵاوكردووەتەوە، تیایدا نووسیویەتی كە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوای دامرکانی شه‌پۆڵی به‌هاری عه‌ره‌بی، تووشی ژانی لەدایکبوونێکی نوێ بووەتەوە.
نیهات دەنووسێ "ئه‌مریکا که به ته‌واوی نازانێ چی بکات، به سیاسه‌تێکی له‌رزۆک ده‌ستێوه‌ردانێکی زۆر له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌کات. ئه‌کته‌ره‌کانی هه‌رێمی هه‌ریه‌ک کەوتوونەتە جموجۆڵ. له لایه‌ک ئامانجی نوێ دیاری ده‌که‌ن و له لایەکی تر به دوای هاوپه‌یمانێتیی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و هێز و ئه‌کتەرانەی پاش به‌هاری عه‌ره‌بی دروست بوونه و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت کار دەکەن، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن کاریگه‌ریی زیاتریان لە‌سه‌ر ڕووداوه‌کاندا هه‌بێت".
هەروەها نووسیویەتی "له زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که‌دا شەڕ‌ی ناوخۆ و خه‌باتی گه‌ریلایی و تیرۆریزم به‌رده‌وامه. پێده‌چێ ئه‌م بارودۆخه ماوه‌یه‌کی درێژ بخایەنێ. هەلومەرجی ئێستە له عێراق، یه‌مه‌ن، لیبیا و سووریا ده‌بینرێ، به‌م شێوه‌یه‌یە. کێشه‌کانی کۆن وه‌ک قه‌یرانی ئێران، شه‌ڕی فه‌له‌ستین و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردی له باکووری عێراق دیسان سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه".
نووسەر دێتە سەر باسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و دەنووسێ "له که‌شێکی وه‌هادا بارزانی ڕایگه‌یاندووه که له ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردی له باکووری عێراق ئه‌نجام ده‌درێت. بڕیاری بارزانی ده‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا. ئێران، تورکیا و ئه‌مریکا دژایە‌تی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره ڕاگه‌یاند. به‌غدا هه‌ڵوێستێکی نه‌رمتری نوواند. سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایگه‌یاند ئه‌وان له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم تێده‌گه‌ن، به‌ڵام مانگی ئه‌یلوول کاتی ریفراندۆم نییه. به‌ڵام بارزانی ده‌ڵێت، ئێستا کاتی ڕیفراندۆمه چونکه هه‌تا ئێستا له مێژووی کورد هەلومەرج ئه‌وه‌نده له‌بار نه‌بووه".
هەروەها دەنووسێ كە چه‌ندین هۆکار هه‌ن که وایان له بارزانی کردووه ئه‌مڕۆ وا پێداگری له پرسی سه‌ربه‌خۆیی بکات و دەڵێ "جیهان ئێستە سه‌رقاڵی شه‌ڕی داعشه له عێراق و سووریا، پێشمه‌رگه‌ش له‌م شه‌ڕه‌دا قوربانی زۆری داوە، به‌ڵام ناوچه‌یه‌کی زۆریشی داگیر کردووە. ئاشکرایه که پێشمه‌رگه به‌شێکی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی که کۆنترۆلی کردوونەتەوە، بۆ فشار خستنه سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌کاری ده‌هێنێت. بارزانی له‌به‌ر شه‌ڕ له چه‌ندین وڵاتی جیهان هاوکاری وه‌رگرتووە و هه‌تا ئێستەش هاوکاری دەکرێت. زۆربوونی چه‌ک کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم زۆره، که‌س ناتوانێ نکۆڵی لەمە بکات، عە‌ره‌بی سوننه‌ش به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه له لاوازترین بارودۆخدان و لێکترازاون. له‌به‌ر ئه‌وه بۆ ماوه‌یەکی درێژ ناتوانن ببنه مه‌ترسی له‌سه‌ر کورد".
bas news-
