سەڵواتی: ١٣ رێکخراوی جیهانی لە جنێف پشتگیریان بۆ ریفراندۆم نیشان دا

سەڵواتی: ١٣ رێکخراوی جیهانی لە جنێف پشتگیریان بۆ ریفراندۆم نیشان دا
لە کۆبوونەوەی جنێفدا کە ١٣ رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی بەشداربوون و تایبەت بوو بە مافی چارەی خۆنووسین، پشتگیری ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان کرا.

(ئازاد سەڵواتی) وەک چالاکوانێک کە ئامادەی کۆبوونەوەی جنێف بوو بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، " دوێنێ لە جنێف لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکاندا ١٣ رێکخراوی جیهانی پێوەست بە مافی مرۆڤ و بەرپرسانی دیکەی وڵاتان کۆبووینەوە و کۆنفرانسێکیشمان ساز دا، کۆبوونەوە و کۆنفرانسەکە لەژێرناوی (مافی چارەی خۆنووسین) بوو بۆ ئەو گەلانەی داوای چارەی خۆنووسین دەکەن.

گوتیشی:" ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بابەتی فەرمیی بوو و هەموو لایەنەکان پشتگیری ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانیان کرد و بە مافێكی رەوای گەلی کوردستان لە قەڵەم درا. هەموویان پشتگیری ئەوەیان کرد کە ریفراندۆمەکە لە کاتی خۆی ئەنجام بدریت، چونکە ئەمە پرسێکی گرینگە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی گەل."
kdp-
Top