سلێمانى.. 14 هاووڵاتى له‌سه‌ر ڕاوکردنی نایاسایی ده‌ستگیر كران
عه‌قید هێمن كه‌مه‌رخان، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى، ڕاى گه‌یاند: "له‌پێناو پارێزگاریكردن له سرووشت و ژینگه‌ى كوردستان و پاراستنى سامانى ماسی، مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسی دارستان به‌رده‌وامییان هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا 14 هاووڵاتییان به‌هۆى ڕاوکردنی نایاساییه‌وه ده‌ستگیر كردووه".
گوتیشی: "ده‌ستگیركراوه‌كان 6 یان له‌لایه‌ن پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى ماوه‌ت و 8 یشیان له‌لایه‌ن پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى وارماواوه ده‌ستگیركراون و په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ى دادگا كراون بۆ ئه‌نجامدانى لێپێچینه‌وه‌ى یاسایی".
باس‌نیوز
