سلێمانی.. ژنێک بە کوژراوى لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی، لەلێدوانێکدا ڕای گەیاند: "کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى 16/6/2017 لە دەباشان تەرمی ژنێک کە گوللەیەک بەسەریەوەیەتی لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە".
گوتیشى: "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانى هێزەکانى پۆلیس دەرکەوتووە کە ئەو ژنە کاژێر 4:00ـی بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەماڵ چووەتە دەرەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لەناویدا دۆزراوەتەوە، ئۆتۆمبێلى هاوسەرەکەى بووە. ڕوونیشى کردەوە: "ژنەکە ناوی (ت.م)ـە و گوللەیەک بەسەریەوەیەتی و دەرکەوتووە بە دەمانچەى هاوسەرەکەى کوژراوە".
گوتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، ئاماژەى بەوەشکرد: "هاوسەرى ژنە کوژراوەکە دەستگیرکراوە و هێزەکانى پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدایە بۆ دڵنیابوون لە چۆنییەتی رووداوەکە".
باسنیوز
