سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته كچه كوردێك
هه‌ڵمه‌ت حاجى، مامی ئاینده فكری ئه‌و كچه كورده‌ی كه له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه رێزی لێنراوه راى گه‌یاند: "ئاینده فكری حاجی برازام كه كچه كوردێكی خه‌ڵكى گوندى بێشه‌ى ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تییه، له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، كه ئێستا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكایه، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی به پله‌ی نایابی له قۆناغه‌كانی خوێندن (High school) و هه‌روه‌ها به‌هۆی توانای ده‌ربڕینی قسه‌كردنی له‌سه‌ر شێوه زمانی ئه‌مه‌ریكی، سوپاس و پێزانینی له‌لایه‌ن دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پێشكه‌شكراوه".
گوتیشی: " ئه‌م سوپاس و پێزانینه له‌كاتێكدایه كه پارساڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا، سوپاس و پێزانینی به‌خشییه ئاینده به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی له قۆناغێكی دیكه‌ی خوێندن".
باس‌نیوز
