توركیا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بانگهێشت ده‌كات
بڕیاره سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ر بانگهێشتی توركیا، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات، له‌وباره‌وه كه‌رخی ئاڵتی به‌رماغ، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان، راگه‌یاند: "سه‌ردانه‌كه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به ریفراندۆمی كوردستانه‌وه ھه‌یه، به‌ڵام توركیا ته‌ینا قسه‌ی لێوه‌ر ده‌گریت، جبووری ھیچ حسابێكی بۆ ناكرێت، توركیاش ده‌یه‌وێت ده‌می لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌و باره‌وه تاقی بكاته‌وه، ئه‌گه‌رنا توركیا قسه‌ی خۆی كردووه، وه‌ك ئیبراھیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری توركیا، گوتبووی ئێمه ده‌رگا به‌ڕووی كوردستان داناخه‌ین و ئه‌وه پرسیكی ناوخۆییه".
سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمانی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه توركیا، عێراق و ئێران له‌گه‌ڵ قه‌ته‌رن، ده‌یانه‌وێت رێگایه‌ك بدۆزنه‌وه ئابڵوقه‌ی سه‌ر قه‌ته‌ر بشكێنرێت، بۆیه بڕیاره حه‌یده‌ر عه‌بادیش سه‌ردانی سعودیه بكات".
كه‌رخی ئاڵتی به‌رماغ، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: "جبووری رۆڵێكی خراپ له ھاوكێشه‌كه ده‌بنێت، چونكه ده‌یه‌وێت به‌ناوی حزبه توركمانییهكانهوه نوێنه‌رایه‌تی بكات".
bas news-
