كۆشنێر: 50 ساڵه چاوه‌ڕێی ئه‌و رۆژه‌م كورد سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێ
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (ئێس ئێس)ی فه‌ڕه‌نسی له‌باره‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ "50 ساڵه چاوه‌ڕێی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌م كورد بگاته سه‌ربه‌خۆیی خۆی. كورده‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و دیموكراتی خه‌باتی زۆریان كردووه، سه‌ربه‌خۆییش باشترین رێگایه و پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش پشتگیری لێ بكات و ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌وێدا تێپه‌ڕێ".
دەشڵێ "ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی یاساكان رێگه نادەن، بۆیه پشتگیری له كورد ناكه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وه پێویسته یاساكان بگۆڕن، چونكه هه‌ڵه‌ی تێدایه".
گوتیشی "هه‌ر هیچ نه‌بێت با له‌هاووڵاتیانی كورد بپرسن چیتان ده‌وێت و پاشان رێز له‌و ئیراده‌یه بگرن. نه‌ك ره‌تی بكه‌نه‌وه و دژایه‌تی بكه‌ن".
bas news-
