ئه‌نجومه‌نی شنگال :له سنووری په‌كه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێلی جامڕه‌شه‌وه ته‌قه له‌هاووڵاتیان ده‌كرێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال ئاشكرایده‌كات كه زیاتر له 30 كه له‌سنووری په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی شنگال كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
وه‌یسی نایف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگالگوتی: " له‌ماوی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر له 30 حاڵه‌تی كوشتن له‌و سنووره تۆماركراوه كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی لێیه هه‌روه‌ها له‌چه‌ندین كه‌سی دیكه به‌هۆكاری جیاواز برینداربوونه له‌نێو قوربانییه‌كاندا پێشمه‌رگه‌ش هه‌یه".
گوتیشی : "چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڵده‌ست به كوشتنی كه‌سانی سڤیل له‌نزیك داموده‌زگا حكوومییه‌كان و دواتر ئیداره‌ی شارۆچكه‌ی شنگالی پێ تۆمه‌تبارده‌كه‌ن و ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به كرداری كوشتن و ئاژاوه له شنگال ده‌كه‌ن تاوه‌كو ئێستا له‌و كارانه‌یان به‌رده‌وامن و پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شنگال ڕێوشوێنی ئه‌منیی توند بگرنه به‌ر".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال زیاتر گوتی: " به‌هۆی ئه‌و كه‌سانه‌و ژیانی هاووڵاتیان له مه‌ترسیدایه و چونكه به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی جامڕه‌شه‌وه ته‌قه له هاووڵاتیانی سڤیل ده‌كه‌ن و هیچ ئه‌ژمارێك بۆ یاسا ناكه‌ن".
bas news-
