كه‌ركوك.. پێنج تیرۆریست ده‌ستگیركران

كه‌ركوك.. پێنج تیرۆریست ده‌ستگیركران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك ئاشكرایده‌كات كه‌ دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون ھێزەکانیان لە دوو ھەڵمەتی گەڕان و پشکنیندا لە شارەدێی (لەیلان) توانیویانه‌ (٥) تیروریستی داواکراو دەستگیربکەن.



له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوكدا ئاماژه‌ دراوه‌ به‌ ئه‌وه‌ی كه‌ داواكراوه‌كان به‌ ناوەکانی (م.ر.ن) و (خ.ح.ص) و (أ.ج.ع) و (أ.أ.ج) و (أ.ع.م)، ئەم پێنج تیروریستە داواکراون لەلایەن دادگای لێکولینەوەی کەرکووکەوە بە پێی مادەی (٤)ی تیرور و دەستیان ھەیە لە ژمارەیەک کار و کردەوەی تیروریستی جۆراوجۆر لە سنووری شاری کەرکووک.



ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكراونه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و رێكاره‌ یاساییه‌كان له‌ به‌رامبه‌رییان گیراوه‌ته‌ به‌ر.
bas news-
Top