زێباری و باڵوێزی بەریتانیا ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان تاوتوێ دەكەن
لەمبارەیەوە زێباری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی "ئەمڕۆ لەگەڵ فرانك بێیكەر باڵوێزی بەریتانیا لە بەغدا و جۆن شارپ یاریدەری كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر كۆبووینەوە، باسی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کوردستان و هەڵویستی بەریتانیا لەمبارەیەوە كرا".
دوای كۆبوونەوەی سەركردایەتی حزبە سیاسییەكانی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا رۆژی 25ی ئەیلوول ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجام بدرێت.
bas news-
