478 منداڵی بێ دایك و باوك گەییشتوونەتە شێخان

478 منداڵی بێ دایك و باوك گەییشتوونەتە شێخان
بە هۆی شەڕی قورسی نێو سەنتەری شاری مووسڵەوە، ژمارەیەكی بەرچاو لە خێزانەكانی شارەكە لێك دابڕاون و تا ئێستایش 478 منداڵی بێ دایك و باوك گەییشتوونەتە شارۆچكەی شێخان.

(جەمیل عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "لە ئەنجامی شەڕی مووسڵ، ژمارەیەكی زۆری منداڵ یان دایك و باوكیان لە ژیاندا نەماون یانیش لێك دابڕاون و منداڵەكانیان ئێستا لە كەمپی نێرگزلیی سنووری شێخانن و بەخێو دەكرێن، بەپێی دوائاماریش كە ئێستا لەبەر دەستماندایە، ژمارەی ئەو منداڵانە گەییشتووتە 478 منداڵ، بەداخەوە شەڕێكی وەها قورس لەنێو مووسڵدا بەڕێوە دەچێت زۆر جار دایك و باوك خۆیان لە منداڵەكیان ناكەنە خاوەن و خێزانێكی زۆر لە ئەنجامی شەڕی لێك دابڕاون".

وەك (عەبدوڵڵا) ڕوونی كردەوە، "گەورەترین شەڕ لە گەڕەكی زنجیلی نێو شاری مووسڵدا رووی داوە و بەو هۆیەوە تەنیا لەو گەڕەكە 30 منداڵ گەییشتوونەتە شێخان و بێ كەسوكارن تا ئێستا، تەنیا یەكێك لە منداڵەكان بۆ ماوەی سێ مانگ لە كەمپدا ژیاوە و دواتر زانیاریمان وەرگرت دایك و باوكی لە كەمپی خازرن و رادەستی خێزانەكەی كرایەوە، هەر منداڵێكیش كەسوكارەكەی دیار بێت، ئەوا دەتوانێت منداڵەكەی وەربگرێتەوە، بە پێچەوانەوە ناچارین لەنێو كەمپەكاندا بەخێویان بكەین".

kdp-
Top