رێکخراوەکانی جیهان لە دژی رەفتارەکانی پەکەکە هاتنە دەنگ
ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكەی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە ئیدارەی پەیەدەی باڵی ڕۆژئاوای پەكەكە دەگرێت و ئاماژەی بە دەستگیركردنی هەریەك لە چالاكوانانی سیاسی، موحسین تاهیر و ئەمین حوسام و بەشار ئەمین كردووە، كە لە لایەن ئاسایشی پەیەدەوە دەستگیر كراون.
(سەعید عومەر)، ئەندامی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ''پەکەکە وەک بەعس مامەڵە لەگەڵ حزبەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و دەستی کردووە بە ڕفانی خەڵک و ئەشکەنجەدانی گەنجان، ئەوەش وای کردووە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەریان بێنە جواب.''
بە گوتەی ڕێكخراوەكە، دوو لە چالاكوانەكان لەوەتەی 9ی مارس و دووەكەی تریش لە 21ی مارسەوە دەستگیر كراون. ڕاشیگەیاندووە دۆخی ژیانی سێ لە دەستگیركراوەكان زۆر خراپە و لە قامیشلی لە نێو بەندیخانەی عەلایادان.''
سەعید عومەر دەڵێت: ''پەکەکە لە زیندانەکانی ڕۆژئاوادا بە زۆر شێوە گیراوەکان ئەشکەنجە دەکات.''
پێشتریش ڕێكخراوی "نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ" ئاماژەی بە مامەڵەی خراپی ئاسایشی پەیەدە دابوو لەگەڵ خەڵكی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە ڕۆژئاوای كوردستان. بەتایبەتی كە بە شێوەیەكی خراپ مامەڵە لەگەڵ دەستگیركراواندا دەكات و بەبێ هۆ ڕەشبگیری دەکەن.
kdp-
