فۆتۆگرافەرێك له ڕێگه‌ی وێنه‌یه‌كی ئاكرێ ده‌بێته خاوه‌ن خه‌لاتێكی جیهانی
وێنه‌كه هی شاری ئاكرێیه له‌لایه‌ن سبێستیان میانر كه فۆتۆگرافهرهكی ئه‌مریكییه‌كه، گیراوه، كاتی چركاندنی وێنه‌كه‌ش له‌و ساته بوو، كه كۆمه‌ڵێك له گه‌نجان و لاوانی شاری ئاكرێ، به جلوبه‌رگی كوردی و مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆزه‌وه به‌ره‌و سه‌ر چیای ئاكرێ كه‌وتوونه‌ته رێ.
هه‌روه‌ها سبێستیان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی وێنه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه كه بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی PDN جیهانی.
سبێستیان ناوی له وێنه‌كه ناوه " له‌ژێر هه‌ر بسته ئاسمانێكدا" و له رێگه‌ی وێنه‌كه‌وه باسی خه‌باتی نوێی كورد ده‌كات بۆ ئازادی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه له پاش ساڵی 2003وه توانیویانه هه‌نگاوی گرنگ بنێن بۆ مافه‌كانیان.
باسنيوز
