وه‌زاره‌تى كاره‌با: نرخی پۆلى كاره‌باى بازرگانى زیاد كرد
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌ولێر ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به بڕیارێكى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان نرخى هه‌ر یه‌كه‌یه‌كى كاره‌باى پۆلی بازرگانى بۆ 130 دینار زیاد كرا.
حوسێن حه‌مەد، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكرنى كاره‌باى هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: "به بڕیارێكى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان نرخى یه‌كه‌ى كاره‌با بۆ پۆلى بازرگانى بۆ 130 دینار زیادكراوه، له‌گه‌ڵ زیادبوونى یه‌كه‌ش نرخێكى زیاتری لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام پێشتر نرخى یه‌كه‌ى كاره‌با بۆ پۆلی بازرگانى له 25 دیناره‌وه ده‌ستی پێ ده‌كرد، تا 90 دینار".
جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وان ته‌نیا فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، چونكه بڕیاره‌كان له سه‌روى ئه‌وانه‌وه ده‌ركراوه.
باس‌نیوز، هه‌وڵى دا په‌یوه‌ندی به محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باوه بكات، بۆ ئه‌وه هۆكارى ده‌ركردنى بڕٍیارهكه و چۆنیه‌تى ورده‌كارییه‌كانى بڕیاره‌كه بخاته ڕوو، به‌ڵام ناوبراو وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
bas news-
