دھۆک.. 14 دوکان لە کەمپی بیرسفی یەک سووتا
بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی پارێزگای دھۆک، راگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە، 14/6/2017 بازاڕی ئاوارەکانی کەمپی بیرسفی یەک، لە پارێزگای دھۆک گڕی گرت".
بەرپرسی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی پارێزگای دھۆک، ئەوەشی خستەڕوو: "تا ئێستا ئاگرەکە بەردەوامە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەوھۆیەوەش 14 دوکان ئاگری گرتووە، تا کۆنتڕۆڵ نەکردنیشی ناتوانین زەرەر و زیانەکانی دیاری بکەین".
bas news-
