به‌رپرسێكى پارتى: داعش مه‌ترسی بۆ سه‌ر قه‌ره‌ته دروست كردووه
كه‌مال ئیبراهیم، به‌رپرسی ناوچه‌ى برایه‌تى سه‌ر به لقى 22ى گه‌رمیانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رٍاگه‌یاند : " ماوه‌یه‌كه چه‌كدرانى داعش په‌یتا په‌یتا به‌ئاشكرا له سنووره‌كه‌دا ده‌بینرێن، به‌و هۆیه‌شه‌وه دڵه‌ڕاوكێ و ترس له‌لاى هاووڵاتییانى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه دروست بووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هاووڵاتیان ده‌ترس له‌وه‌ى كرده‌وه‌ی تیرۆرستی، یان ته‌قینه‌وه له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام بدرێت، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه گه‌راِنده‌وه كه ئێستا له‌لایه‌ن سوپای عێراق و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه زۆرێك له ناوچه‌كانى دیكه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ڕزگار كراون، بۆیه داعش ڕووى له سنووره‌كه‌ى ئه‌وان كردووه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، قه‌ره‌ته‌په دوو ده‌روازه‌ى هه‌یه، یه‌كێكیان له‌ژێر كۆنترۆڵی حه‌شدى شه‌عبیدایه، ده‌روازه‌كه‌ى دیكه‌ش له‌ڕووى جه‌له‌ولاوه‌یه و له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وئاسایشی ناوچه‌كه‌دایه.
bas news-
