سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: گۆڕان له‌گه‌ڵ خۆیدا ئیشکالیه‌تێکی زۆری هه‌یه
دوای ئەوەی دوێنێ شەو دەستپێشخەرییەكی یەكێتی و پارتی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان خرایەڕوو، هەردوو حزبی گۆڕان و كۆمەڵ ڕەتیان كردەوە، بەم هۆیەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر بوونەوە، بەوەی نایانەوێ كێشە هەڵپەسێردراوەكان چارەسەر بكرێن.
لەمبارەوە ئومێد خۆشناو بە توندی رەخنەی لە گۆڕان گرتووە و دەڵێ "ته‌نها له‌گه‌ڵ هێزێک ده‌گاته ئه‌نجام هه‌موو کاره‌کانی گۆڕانی قبووڵ بێت و ڕۆژ به شه‌و ببینێ و ماستیش به ڕه‌ش، نموونه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی که هیچ مه‌جالێکی نه‌هێشته‌وه له پاشکۆیه‌تی گۆڕان".
دەشڵێ "ماوه‌یه‌کی زۆره جه‌ماعه‌تی گۆڕان هه‌رچی هاشوهوش و موهاته‌رات و چه‌واشه‌کاری و هیستریا هه‌بوو کردیان، به‌ڵام لێیان بێده‌نگ بووین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ته‌واومان به دیالۆگ و گفتوگۆ هه‌بووه و هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری".
ئاماژەش بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەدات و دەڵێ "پڕۆسه‌یه‌کی هێنده مه‌زنمان له‌پێشه پێمان وایه هیچ پێویست ناکات خۆمان به جواب و جوابکاری ده‌روون نه‌خۆشه‌کان مەشغول بکه‌ین، ڕیفراندۆم له سه‌رووی هه‌ر خواستێکی تره‌وه‌یه لای ئێمه. له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو تروسکایه‌ک له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌کان به‌دی کرا، به‌ڵام هه‌ر زوو له‌لایه‌ن گۆڕان به بڕیاری پێشوه‌خته ڕه‌ت کرایه‌وه".
bas news-
